سەرکردەیه‌كی رەوتی سەدر: لە هیچ حکومەتێکی رێککەوتن بەشدار نابین
  2022-04-03       778       

ئەحمەد ئەلرەبیعی سەرکردە لە رەوتی سەدر بە کەناڵی فەرمی عێراق راگەیاندوە، رەوتی سەدر بەشدار نابێت لە هیچ حکومەتێکی رێککەوتن و سورە لەسەر پێکهێنانى حکومەتێکی زۆرینە.

ئاوێنه‌: ئاماژەى بەوەشکردوە کە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ب دەیەوێت چاکسازی لە پرۆسەى سیاسی عێراقدا بکرێت کە ببێتە هۆی دابینکردنى خۆشگوزەرانى بۆ هاوڵاتیای عێراق، بۆیە پێیوایە بەبێ حکومەتى زۆرینە ئەو خواستە نایەتە دی ئەگەر حکومەتێک بێت بە سازان پێکهێنرابێت.

 ئەلرەبیعی ئەوەى خستووەتەڕوو کە داواکاری سەدر لە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەت مانای پاشەکشەى سەدر نیە لە پێکهێنانی حکومەت، بەڵکو دەیەوێت هەلێک بدات بە چوارچێوەکە بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە.

سەرکردەکەى رەوتى سەدر وتیشى"رەوتی سەدر نایەوێت پرۆسەی سیاسی لە عێراق پەکبخات، بەڵکو دەیەوێت حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی پێکبهێنێت و هەل بدات بەو لایەنانەی پێشنایار و چارەسەریان هەیە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×