"کۆی مەسرەفی پەرلەمانی عێڕاق لەماوەی سێ مانگدا ٥٧ ملیار بووە"
  2022-04-08       519       

فەرهاد عەلائەددین، سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژکارانی عێڕاق ڕایدەگەیەنێت، کۆی مەسرەفی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق، ٥٧ ملیار دینار بووە.

ئاوێنە: فەرهاد عەلائەددین دەڵێت ”سێ مانگ تێپەڕدەبێت بەسەر یەکەمین کۆبونەوەی پەرلەمانی عێڕاق، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوەەسەرکەوتوو بێت لەئەنجامدانی کارەکانی”.

وتیشی ”پێویست بوو لەو ماویە ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆککۆماری هەڵبژاردبایە، بەڵام سێجار شکستی هێناوە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێڕاق”.

سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاوێژکاران دەشڵێت ” پەرلەمان جگە لەوەی نەیتوانیوە سەرۆک کۆمار هەڵبژێرێت، هیچ پڕۆژەیە یاسایەکی پەسەند نەکردووەو تا ئێستا لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانیش پێک نەهێنراون”.

فەرهاد عەلائەددین باس لەەکۆی مەسرەفی ئەو سێ مانگەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات و دەڵێت ”ئەنجومەنی عێراق لەماوەی ئەو سێ مانگەدا بە مووچەی پەرلەمانتاران و مەسروفاتەکانی دیکە ٥٧ ملیار دیناریان بۆ خەرجکراوە”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×