بانكی ڕافیدەین قەرزرێكی دیكەی 50 ملیۆن دیناری ڕاگەیاند
  2022-04-11       476       


بانكی ڕافیدەینی عێراقی ئەمڕۆ قەرزرێكی دیكەی 50 ملیۆن دیناری بۆ دوو توێژ ڕاگەیاند.

ئاوێنه‌: بانكی ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارمانداوە بە پێدانی قەرزی 50 ملیۆن دیناری بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری.

ڕوونیشیكردووەتەوە، پێدانی قەرزەكەی ئەمجارە بۆ ماوەی پێنج ساڵە و ڕێژەی سوودی بە تەنها 4% دیاریكردووە.

بانكەكە باسیلەوەشكردووە، ئەولەویەتی وەرگرتنی قەرزەكە بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە، كە هەڵگری كارتی زیرەكی (ماستەر كارت)ن و دەكرێت عێراقییەكان لە لقی بانكەكە لە بەغدادی پایتەخت و پارێزگاكانی دیكە مامەڵەی وەرگرتنی قەرزەكە بكەن.

قەرزەكەی بانكی ڕافیدەین هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، بەهۆی ئەوەی تا ئێستا ئەو بانكە لقی لە هەرێمی كوردستان نیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×