سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی نێوان سه‌در و بارزانی و حه‌لبوسی گرت و رایگه‌یاند، هه‌ر دۆخێكی نه‌خوازراو له عێراق كه بێته ئاراوه له‌ئه‌ستۆی هاوپه‌یمانی سێقۆڵیه له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆكاربون بۆ هێشتنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان.
ئاوێنه: عائید هیلالی سه‌ركرده له‌چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، "هاوپه‌یمانی سێقۆڵی به‌رپرسه له‌به‌رده‌وامبونی گه‌مارۆی سیاسی به‌تایبه‌تی كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كاری په‌رله‌مان له‌ئاستی جێبه‌جێكردن و چاودێریكردن دروستكردوه".
وتیشی، "پێویسته هاوپه‌یمانی سێقۆڵی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و باڵاكانی وڵات بخاته پێش به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و تایبه‌تیه‌وه، تا وڵات له‌قه‌یران و گه‌مارۆی سیاسی رزگار بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "هه‌ر قه‌یرانێك كه ئێستا له‌هه‌ر ئاستێكدا روبدات له‌ئه‌ستۆی هاوپه‌یمانی سێقۆڵیه، چونكه هه‌مو چاره‌سه‌ره‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ناكۆكیه‌كان ده‌كاته‌وه".
پێشتر هاوپه‌یمانی سێقۆڵی (سه‌در و بارزانی و حه‌لبوسی) هاوپه‌یمانێتیه‌كی فراوانیان له‌ژێر ناوی "رزگاری وڵات" پێكهێنا و هه‌وڵیاندا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یه‌كلابكه‌نه‌وه، به‌ڵام دوای سێ‌جار، شكستیان هێنا و نه‌یانتوانی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاری بكه‌ن.