بهوتهی جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لەپەرلەمانی کوردستان، پرۆسەی "چاکسازیی" لەپلە باڵاکان بەردەوامەو ئەوەی کە بەڕەسمی پلە باڵا نەبووە پلەکەی لێ وەرگیراوەتەوە. ئاشكراشی دهكات كه "١٥٠ وهزیر، ٨١ بریکاری وەزیر، ١٥٤ راوێژکار ٤٤٧ بەرێوەبەری گشتی خانهنشین دۆسیهكانیان تهواو نییه".
ئاوێنه: سەعید ھەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لەپەرلەمانی کوردستان بهماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگهیاندووه، "پرۆسەی چاکسازیی لەپلە باڵاکان بەردەوامی ھەیەو پێداچونەوە بەدۆسیەکانیان دەکرێت، ھەندێک دۆسیەکانیان تەواو نیەو ھەشە ئەو پلەی وەریگرتووە شایستە نەبووەو ھەیە پلەی باڵای ھەبووەو ئەو پلەی ھەر وەرنەگرتووەو بەپلەی وەزیر خانەنشین کراوە".
ناوبراو دهڵێت، "٣٩ وەزیری خانەنشین گرفتیان نیەو موچەی خانەنشینی وەردەگرن، ١٥٠ش بهڵگهنامه سهرهتاییهكانیان نیە، ٦٧ بریکاری وەزیریش کێشەیان نیەو موچەی خانەنشینی وەردەگرنو ٨١ لەوانە دۆسیەکانیان تەواو نیە، ١٧٧ راوێژکار دۆسیەکانیان تەواون و ١٥٤ کەسیش خانەنشین کراون ئەو پلەیان نیە، ٣٠٩ بەرێوەبەری گشتی کە خانەنشین کراون کێشەیان نیە و ٤٤٧ کەسیش دۆسیەکانیان تەواو نیە، ھاوکات زیاتر لە ٥٠٠ ئەندام پەرلەمانمان ھەیە ئەوان ئەو کێشەیان نیە، چونکە ئەندام پەرلەمان بووە گەرنا خانەنشین نابێت و تەنھا ھەندێکیان گرفتیان لە شێوازی خانەنشینیان ھەیە ئەویش چارەسەر دەکرێت".
ھەرکی باسی لەوەشکردووه، "لەئێستادا حکومەت لەگفتووگۆدایە لەگەڵ ئەوانەی کێشەیان ھەیە، بۆ ئەوەی ھەر کەسێک کێشەیان ھەیە و دەتوانن چارەسەریان بکەن حکوومەت دەرفەتیان پێداون، بەڵام ھەیە یەک ڕۆژ وەزیر نەبووە بەپلەی وەزیر خانەنشین بووە، ئەوانە کێشەکانیان چارەسەر نابێت، بەڵام ئەوانەی کە بتوانن فایل و دۆسیەکانیان تەواو بکەن ئەوە کێشەکانیان چارەسەر دەبێت و مووچەیان ھەموار دەکرێتەوە و بەپێی ئەو ھەموارە مووچە وەردەگرن"