سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت تا رادەیەک دابەزینی بەخۆیەوە بینیو هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت به 106 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاوێنه: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی برێنت بۆ 106 دۆلارو نەوتی تەکساسیش بە 100 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئهوه لهكاتێكدایه كه دوێنێ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سوکی رۆژئاوای تێکساس بە 102 دۆلارمامەڵەی پێوەکرا.
لەدوای هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکراینا، نرخی نەوت بۆ سەرو 100 دۆلار بەرزبووەتەوە، لەمانگی ئاداریشدا گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی کە 139 دۆلار بو بۆ هەر بەرمیلێک. هاوشان لەگەڵ نەوت، نرخی گاز، گەنمو ماددەکانی دیکەش بەرزبونەتەوە.