کازمی گەیشتە ئەنبارو سەرپەرشتی ئۆپراسیۆنێکی فراوانی سەربازیی دەکات
  2022-04-23       393       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناوچەکانی رۆژئاوای عێراق قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی "ئیرادەی پتەو" دەستپێکرد بۆ راوەدونانی چەکدارانی داعش‌و مستەفا کازمی-یش گەیشتە پارێزگای ئەنبار، به‌مه‌به‌ستی‌ سەرپەرشتیكردنی  ئۆپراسیۆنه‌كه‌.

ئاوێنه‌: نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە مستەفا کازمی گەیشتە پارێزگای ئەنبار لەرۆژئاوای عێراق‌و سەرپەرشتی دوەمین قۆناغی ئۆپراسیۆنی "ئیرادەی پتەو" دەکات.

هاوكات فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەراگەیەندراوێکدا ئاماژژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، بەشێک لەفەرماندەییەکانی ئەنبارو جەزیرەو کەربەلاو هێزەکانی پاسەوانی سنورو حەشدی شەعبی لەرۆژائاوای ئەنبارو فوراتەوە بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن، کە هێزی ئاسمانی تا قوڵایی بیانانەکان بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکان پشتیوانیان دەکات.

بڕیارە لەباشوری کەرکوکیش ئۆپەراسیۆنێکی دیکە بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکان بکرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتە رابردو چەکدارانی داعش تەنیا لەسنوری دیالە زیاتر لەچوارجار هێرشیانکردە سەر پۆلیسی فیدراڵی‌و حەشدی شەعبی.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×