مەرجەعێکی شیعی پێشبینیی بۆ یەکەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دەکات و دەڵێت، ڕۆژی دووشەممە 2-5-2022، یەکەم ڕۆژی جەژن دەبێت.
ئاوێنه: لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی کەمال حەیدەری، یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعەی عێراق ڕایگەیاند، "بە پشت بەستن بە حساباتە فەلەکی و زانستییەکان، رۆژی دووشەممە 2-5-2022 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت."
رونیشیکردۆتەوە، "بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەستەمە لە ڕۆژی شەممە مانگ ببینرێت، واتە ڕۆژی یەکشەممەش تەواوکاری مانگی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی دووشەممە 2-5-2022 یەکەم ڕۆژی جەژن دەبێت."