كاتیۆشایەك لە شەقامی ئەبو نەواس كەوتەوە
  2022-05-04       496       

مووشەكێكی كاتیۆشا لە نزیك شەقامی ئەبو نەواس لە بەغداد كەوتەوە، بەبێ ئەوەی زیانی هەبێت.

ئاوێنه‌: سەرچاوە ئەمنییەكانی عێراق ڕایانگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ مووشەكێكی كاتیۆشا لە نزیك شەقامی ئەبو نەواس لە بەشی ڕەسافەی بەغداد كەوتە خوارەوە.

دوابەدوای هێرشەكەش هێزە ئەمنییەكان لە ناوچەكە بڵاوەیانپێكرا.

ئەوەش لەكاتێكدایە شەممەی ڕابردوو هێرشێكی مووشەكی بۆسەر بنكەی عەین ئەسەد-ی ئاسمانی ئەنجامدرا، كە هێزە ئەمریكی و بیانییەكانی لێیە و دەكەوێتە ڕۆژئاوای بەغدادەوە.

هەروەك ڕۆژی یەكشەممە بە مووشەك هێرشێك بۆسەر قەزای خەبات ئەنجامدرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×