نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە
  2022-05-07       466       

ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی، ئەوەش لە سایەی ترس لە كەمبونەوەی دابینكردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان.

ئاوێنە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 112 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوەكراو هاوکات هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساسیش بە 109 دۆلار و 8 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

رۆژی چوارشەممەی رابردو سەرۆكی كۆمسیۆنی یەكێتی ئەوروپا پێشنیاری كرد هاوردەی نەوتی روسیا بۆ وڵاتانی یەكێتییەكە، قەدەغە بكرێت.

هەروەها رۆژی پێنجشەممەش وڵاتانی ئۆپیك پڵەس جەختیان لە رێككەوتنی پێشویان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت كردەوە.

ئەوەش ترسی ئەوەی دروستكردوە كە دابینكردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان رو لە كەمی بكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×