بە هۆی کەمتەرخەمییەوە مستەفا کازمی بەرپرسێکی باڵای لە پۆستەکەی دوورخستەوە
  2022-05-16       362       

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەفەرمانێک عەلائ کازم معەن، ئەمینداری بەغدای لەپۆستەی دورخستەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە کە ناوبراو لەئاستی پێویستدا نەبوە و "خراپی دۆخی خزمەتگوزارییەکانی پایتەختیش لە ئاستێکدایە چیتر قبوڵکراو نیە".

ئاوێنە: لە نوسراوێکدا سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا، عەلائ کازم معەن، ئەمینداری بەغدا لە پۆستەکەی دوربخرێتەوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە ناوبراو ئەرکی خۆی جێبەجێنەکردوە.

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتوە ، ئەمینداری بەغدا پابەندنەبوە بە بەڵێنەکانی و لە ئاستی چاوەڕوانیدا نەبوە، "بەڵکو زیاتر بەڵێنیداوە و کەمتر کرداری هەبوە، هەروەها خراپی دۆخی خزمەتگوزارییەکانی بەغداش لە ئاستێکدایە چیتر قبوڵکراو نیە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×