پێنج پەرلەمانتاری بزوتنەوەی ئیمتیداد دەستیان لە بزوتنەوەكەیان كێشایەوە
  2022-05-19       471       

پێنج پەرلەمانتاری بزوتنەوەی ئیمتیداد كە هاوپەیمانی جوڵانەوەی نەوەی نوێیە دەستلەكاركێشانەوەیان لە بزوتنەوەكەیان راگەیاند.

ئاوێنە: لە نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەیاندا ئەو پێنج پەرلەمانتارە رایانگەیاندوە"بڕیارماندا بە دەستلەكاركێشانەوە لە بزوتنەوەی ئیمتیداد بەهۆی لادانی بزوتنەوەكە لە پرەنسیپەكانی خۆی و تاكڕەوی ئەمینداری گشتی لە بڕیارە چارەنوسسازەكاندا بە بێ گەڕانەوە بۆ دامەزراوەكانی بزوتنەوەكەو تۆمەتباركردنی بەشێك لە پەرلەمانتاران بە خیانەت و گەندەڵی بەبێ بونی بەڵگە."

بزوتنەوەی ئیمتیداد كە درێژكراوەی خۆپیشاندانەكانی عێراقە، خاوەنی نۆ كورسی و هاوپەیمانی جوڵانەوەی نەوەی نوێیە كە پێكەوە هاوپەیمانییەكەیان لەژێر ناوی هاوپەیمانی لەپێناو خەڵك دروست كردوە.

دوابەدوای ئەوەش میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە كە ئەمیندارێتی گشتی بزوتنەوەی ئیمتیداد عەلا ركابی لە پۆستی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەكە دورخستۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×