كامیار سابیر لە سلێمانی دەستگیركرا
  2022-05-22       803       

کامیار سابیری نوسەر لەبنکەی پۆلیسی سەرچنار لەسەر سکاڵایەکی یاسایی حاکم شێخ لەتیف، دەستگیر کرا.

ئاوێنە: کامیار سابیر نوسەرێکی ناڕازی چەپەو لەئوسترالیا دەژی‌و هەڵگری رەگەزنامەی ئەو وڵاتەیە، بەردەوام لەنوسینەکانیدا رەخنە لەبیری کوردایەتی‌و حزبەکانی کوردستان دەگرێ‌و داوای هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان‌و گەڕاندنەوەی شارەکانی کوردستان بۆ سەر دەوڵەتی عێراق‌ دەکات، وەک ئەوداوی شارەکانی تری عێراق.

کامیار سابیر چەند رۆژێکە بەسەردانێک گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.

سکاڵاکەی حاکم شێخ لەتیف دەگەڕێتەوە بۆ دو ساڵ لەمەوبەر بەو پێیەی "کامیار سابیر لەوتارێکیدا ناوی زڕاندوەو وتویەتی حکم شێخ لەتیف موچەی خانەنشینی بەنایاسایی وەردەگرێت".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×