پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مهفرهزهكانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمهتبارێكیان دهستگیركرد کە حەوت فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوەو پێنج لەو فەرمانانە لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بون.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمشەو یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتوە"مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی زانیارییان هەبوە لەسەر تۆمەتبارێک کە حەوت فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوە بەتۆمەتی جیاجیا، بۆ ئەو مەبەستەش لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەستیپێکردو توانرا شوێنی تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت."
بەپێی راگەیەندراوەكە "یەکێک لە تۆمەتەکانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بوەو هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی نەشیاوی کردوە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە."
پۆلیس هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە "لهئێستادا تۆمهتبار (ئ. ع. ع.)، بهبڕیاری بهڕێز دادوهر ڕاگیراوهو لێكۆڵینهوه لهگهڵیدا بهردهوامە."