ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
  2022-05-25       243       

بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی جێگری سەرۆكی پارتی و هاوسەرۆكی یەكێتی كۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ چوار شەممە بەڕێوەدەچێت و تێیدا گفتووگۆ لەسەر پێوەندییەكانی نێوان دوولایەن و بابەتەكانی سەرۆك كۆمار و هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و كەیسی غاز و نەوت و داهات و ئەو مەترسی و گوشارانەی لەسەر هەرێم هەن، دەكرێـت.

كۆبوونەوەكە، دوای سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە بۆ سلێمانی و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حیزبەكان لە سلێمانی.

هاوكات بڕیارە سبەینێ نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لەگەڵ حیزبەكاندا كۆبێتەوە بۆ تاووتوێكردنی بابەتی هەڵبژاردنەكان.

ئەم كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دوای ماوەیەكی زۆر لە بوونی ناكۆكی توند و شەڕی مێدیایی دێت كە بانگەشە و هەڕەشەی دووئیدارەیی تێدا دەكرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×