هەپەگە كوژرانی 13 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند
  2022-05-26       376       

هەپەگە كوژرانی 13 سەربازی دیكەی توركیا لە چالاكییەكانی گەریلادا لەناوچەكانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا لە باشوری كوردستان راگەیاند.

ئاوێنە: ناوەندنی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە لە دو رۆژی رابردوداو لە چەند چالاكییەكی گەریلادا دژبە سوپای توركیا لە ناوچەكانی ئاڤاشین، زاپ و مەتینا 13 سەربازی دیكەی توركیا كوژراون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە "سوپای داگیرکەری تورکیا لە رۆژئاوای روباری زێ گیریخواردوە و ئەنجامی بەدەست نەهێناوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"سوپای تورکیا لە سێ رۆژی دواییدا بە هەزاران ئۆبۆس، ١١٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٥٢ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی و بە هەلیکۆپتەر هێرشی کردوتە سەر گۆڕەپانەكانی بەرخۆدان."

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە لە ئەنجامی چالاكییەكی گەریلادا لە دو رۆژی رابردودا درۆنێک و سەنگەرێک لەناوبراون و گورز لە هەلیکۆپتەرێکی جەنگی و ٣ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی وەشێنراوە و سەنگەرێکیش تێکشکێنراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×