باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لە عێراق دەستبەكاردەبێت
  2022-06-02       493       

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لە عێراق كارنامەی خۆی پێشكەشی سەرۆك كۆماری عێراق كردو بەڕەسمی دەستبەكاربو.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا کارنامەی ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی نوێی ئەمریکای لە عێراق وەرگرت و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەجێبەجێکردنی کارەکانیدا، بەجۆرێک ببێتە مایەی بەھێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و ھەماھەنگی زیاتری نێوان عێراق و ئەمریکا.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە کارکردن لە عێراق، ھەروەھا پابەندبونی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای لە پشتیوانکردن لە ئاسایشی عێراق و ئارامی و خۆشگوزەرانی ھاوڵاتیانی عێراق دوپاتکردەوە، ھاوکات جەختیکردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق لەبوارە جیاجیاکاندا.

ئەلینا رۆمانۆسكی، پێشتر باڵیۆزی ئەمریكا بوە لە كوەیت و بۆ ماوەی 40 ساڵ لە وەزارەتەكانی دەرەوەو بەرگری و هەروەها لە ئاژانسی ئەمریكا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی كاری كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×