هەرچەندە بڕیاربو ئەمشەو موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە ساڵیادی شەهیدکردنی محەمەد محمەد سادق سەدر و دو کوڕەکەی لەلایەن رژێمی بەعسی روخاوەوە، وتارێک پێشکەش بکات بەڵام بەهۆی ناڕەزایی لە لایەنگرانی و گوێنەگرتنیان، وتارەکەی بڕی و شوێنەکەی جێهێشت.
ئاوێنه: کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو موقتەدا سەدر لە نەجەف بەشداری کرد لە مەراسیمێکدا کە دەیان هەزار کەس لە لایەنگرانی رەوتی سەدر ئامادەی بون و مەراسیمەکەش تایبەت بو ساڵیادی شەهیدکردنی محەمەد محمەد سادق سەدر و دو کوڕەکەی، سەدر لە سەرەتای وتارەکەیدا جەختی کردەوە کە فەرمانی کوشتنی باوک و دو براکەی لەلایەن سەدام حسێن، سەرۆکی رژێمی بەعسی روخاو درابو و هەڕەشەی لێکرابو، چونکە ئەو کات داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی کردبو.
سەدر لە سەرەتای وتارەکەیدا چەندجارێک داوای لە لەلایگرانی کرد گوێ لە وتارەکەی بگرن و بێدەنگ بن تا قسەکانی بکات، بەپێچەوانەوە شوێنەکە جێدەهێڵێت و وتی، ئەو لە هەڵسوکەوتی لایەنگرانی ناڕەزاییە و دواتریش شوێنی وتارەکەی جێهێشت.
لەکاتێکدا دۆخی عێراق بە قۆناغی چەقبەستویی سیاسی تێدەپەڕێت و چاوەکان لەسەر دەستپێشخەرییەکن بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە کە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هاوکات لەگەڵ ساڵیادی شەهیدبونی محەمەد محەمەد سادق سەدر پەیامێک بڵاودەکاتەوە.