پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان خستەبەردەست موقتەدا سەدر
  2022-06-10       699       

ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان نوسی و خستیانە بەردەست موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتەكەیان.

ئاوێنە: راگەیاندنی فراکسیۆنی سەدر لە راگەیەندراوێكدا، وتی، سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان نوسی و لە حەنانە خستیانە بەردەست موقتەدا سەدر.

 ئەوەش لەدوای ئەوە دێت كە دوێنێ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر رایگەیاند، "پەرلەمانتارانى سەدر ئامادەن بۆ پێشکەشکردنى دەستلەکارکێشانەوە و داوایان لێدەکەم نامەى دەستلەکارکێشانەوە بنوسن، ئەگەر ئێمە بەربەستین لەبەردەم پێکهێنانى حکومەتدا."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×