موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له ساڵیادی دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی داوا ده‌كات، حه‌شد له سیاسه‌ت و بازرگانی و ناكۆكییه سیاسییه‌كان دوور بكه‌وێته‌وه.
ئاوێنە: ئەمرۆ یەکشەممە 12ـی حوزەیرانی 2022، موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا پیرۆزبایی ساڵیادی دامه‌زراندنی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و دەڵێت، "پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ركرده‌كانی پابه‌ندی ناوه‌نده‌ی سه‌ره‌كی حه‌شد بن و له هێز و گرووپ و ناوه جیاوازه‌كانی دیكه دووربكه‌ونه‌وه."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رێبەری رەوتی سەدر جگه له پیرۆزباییكردن، داواش له ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانی حه‌شد ده‌كات له له سیاسه‌ت و بازرگانی و ناكۆكییه سیاسییه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
هەروەها سوپاسی هاوڵاتیانی موسڵ و ئەنبار و دیالە و سەڵاحەدین دەکات و دەڵێت، "سوپاس کە رێگەتان دا بەرگریتان لێبکەین."