دوای‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ سه‌در، سه‌ركرده‌كانی‌ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبنەوە
  2022-06-12       667       

دوای‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ موقته‌دا سه‌در به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كوتله‌ی‌ سه‌دری‌ له‌په‌رله‌مانی‌ عێراق، سه‌ركرده‌كانی‌ چوارچێوەی هەماهەنگی لەچەند کاتژمێری داهاتودا  کۆدەبنەوە.

ئاوێنه‌: ترکی ئەلعەتبی، سەرکردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی لەلێدوانێکدا رایگەیاند، لەچەند کاتژمێری داهاتودا سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەماڵی هادی عامری کۆدەبنەوە، کۆبونەوەکەش تایبەتە بەچۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدرو داهاتوی پرۆسەی سیاسی عێراق دوای کشانەوەی گەورەترین فراکسیۆن لەپەرلەمانی‌ عێراق.

كۆبونه‌وه‌ی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ چوارچێوەی هەماهەنگی دوای ئەوە دێت كه‌ ئێوارەی‌ ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، محەمەد حەلبوسی‌، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داواکاری‌ دەستلەکارکێشانەوەی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ سەر بەرەوتی سەدری واژو کرد.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×