كۆبوونەوەكانی بافڵ تاڵەبانی لە بەغداد دەستیانپێكرد
  2022-06-14       424       

كەمێك لەمەوبەر کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ‏سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و چێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانیی عەزم بە ‏سەرۆکایەتیی موسەننا سامەڕائی دەستیپێکرد.‏

ئاوێنە: كۆبوونەوەكە لە نووسینگەی تایبەتیی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەڕێوەدەچێت و بەشێك لە پەرلەمانتارە ‏سەربەخۆكانیش بەشدارن.‏

ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكایەتیی شاندێكی یەكێتی گەیشتە بەغداد.‏

سەردانی شاندەكەی یەكێتی هاوكاتە لەگەڵ پێشهاتەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو ‏و ‏دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران.‏

دوای كشانەوەی ڕەوتی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیارە قۆناغێكی تری گفتوگۆ و دانوستاندنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دەستپێبكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×