چوارچێوەی هەماهەنگی: گفتوگۆمان لەبارەی هیچ ناوێك بۆ وەگرتنی هیچ پۆستێك نەكردوە
  2022-06-14       550       

دوای ئەوەی ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، خواستی زۆرینەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەیە نوری مالیكی ببێتە سەرۆك وەزیرانی كابینەی نوێی حكومەت، چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت دەكاتەوە كە تا ئێستا هیچ ناوێك بۆ هیچ پۆستێك گفتوگۆی لەبارەوە نەكراوە.

ئاوێنە: چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە ڕونکردنەوەیەکی کورتدا رایگەیاند، "تاوەكو ئێستا چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆی لەبارەی هیچ ناوێك بۆ هیچ پۆستێك نەكردوە، ئەوەی بڵاودەكرێتەوە لەوبارەیەوە ئامانج لێی تێكدانی دۆخەكەیە."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندبو، خواستی زۆرینەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەیە نوری مالیکی ببێتە سەرۆک وەزیرانی کابینەی نوێی حکومەت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×