هەڵوێستی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لەبارەی ئەگەری دەستلەكاركێشانەوەیان لە پەرلەمانی عێراق
  2022-06-14       625       

وتەبێژی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پاش ئەو گۆڕانكاریانەی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق هاتنە پێشەوە، ئێمە پابەندی بڕیاری جوڵانەوەكەو سەرۆكەكەی دەبین چ بە دەستلەكاركێشانەوە لە پەرلەمان یاخود دەنگدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان.

ئاوێنە: رێبوار ئەوڕەحمان، وتەبێژی فراكسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ سێشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"پاش ئەو گۆڕانکاریانەی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق هاتنە پێشەوە، وەک پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق جەخت دەکەینەوە کە پابەندی بڕیاری جوڵانەوەکە و سەرۆکی جوڵانەوەکەمانین، چ بە دەستلەکارکێشانەوەی ئێمە لە پەرلەمان یاخود دەنگدان بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دوبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەخت."

جەختیشی كردۆتەوە كە "بڕیاری کۆتایی لای جوڵانەوەکەو سەرۆکی جوڵانەوەکەمانەو ئێمەش وەک پەرلەمانتاران پابەند دەبین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×