دژە تیرۆری كوردستان: ئەو درۆنەی لەهەولێر كەوتەخوارەوە درۆنێكی چاودێری ناوخۆیی بوە
  2022-06-15       403       

دژە تیرۆری كوردستان لەبارەی ئەو درۆنەی كە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ(چوارشەممە) لە هەولێر كەوتە خوارەوە دەڵێت، درۆنێكی چاودێری ناوخۆیی بوەو بەهۆی هەڵەیەكی تەكنیكییەوە خۆی بە تاوەرێكی هێڵی ئینتەرنێتدا كێشاوە.

ئاوێنە: دژە تیرۆری كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی حوزەیرانی 2022 کاتژمێر 1:17ی پاشنیوەڕۆ لە گوندی گردجوتیاری سەربە قەزای عەنکاوەی پارێزگای هەولێر، درۆنێکی چاودێریی ناوخۆیی بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە خۆی بە تاوەرێکی هێڵی ئینتەرنێتدا دەکێشێت و تێکدەشکێت."

وتوشیەتی، روداوەكە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتوتەوەو "هاونیشتمانیان دڵنیا دەکەینەوە، کە روداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×