وتەبێژی حكومەتی هەرێم: لە 72 سەعاتی داهاتودا كۆنترۆڵی نرخی بەنزین دەكەین
  2022-06-15       596       

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٧٢ کاتژمێری داهاتودا کۆنتڕۆڵی نرخی بەنزین دەکەین. وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش دەڵێت: حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەركردنی کێشەی بەنزین دەكات.

ئاوێنە: جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخی بەنزین کە لە ئاکامی بەرزبونەوەی نرخی جیهانی و پابەند نەبونی حکومەتی عێراق بە ناردنی ئەو بڕە بەنزینەی بۆ هەرێمی دەنارد چەند بڕیارێکمان دەکرد."

وتەبێژی حکومەت وتیشی"هەوڵ بۆ دابەزاندنی نرخەکە دەدەن بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکان"، ئەوەشی وت"هەمو رێگاکان دەگرینەبەر بۆ زیادکردنی خستنەڕوی بەنزین."

هەورەها وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە راگەیەندراوێكدا وتی"حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەركردنی کێشەی بەنزین دەكات."

ئەوەشی خستۆتەڕو" لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی زۆری رسومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵدەگرێت و حکومەت كارئاسانی پێشكەش بەهەمو كۆمپانیاكان دەكات بۆ  هێنانی بەنزین بەمەرجێك كاریگەریی  لەسەر كوالێتی  بەنزین و تەندروستی هاوڵاتیان نەبێت و لەگەڵ رێنماییەكانی پاراستنی ژینگەدا بگونجێت."

هەروەهخا جەختیشی كردۆتەوە كە "هاوڵاتیانیش دڵنیا دەكەینەوە لەماوەیەكی كورتدا كۆنترۆڵی نرخەكان دەكەین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×