نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق لەبارەی دۆخی عێراق هۆشداری دەدات و رایگه‌یاند، مەرجه‌عیەتی باڵا ئامادەیە و چاودێری دیمەنمەکانی عێراق دەکات، ده‌شڵێت، فەتوای جیهاد ڕیزەکانی گه‌لانی عێراقی یەکخستوە.
ئاوێنە: ئەحمەد ئەلسافی، نوێنەری عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌میانی وتارێكدا له شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی فەتوای رۆشنبیری لە کەربەلا، رایگه‌یاند، "پێش فەتوای جیهادی پێویست، عێراق بە قۆناغێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕی، به‌ڵام فەتوای جیهاد بڕیاڕێکی مێژویی و نیشتمانی و ئایینی بو، فتواکە ریزەکانی یەکخستوە و وزەیەکی زۆری لە وڵات‌دا نیشاندا، هیچ توانایەک نییە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گۆڕانکاری جگە لە فەتوای جیهادی پێویست، کە چەتە تیرۆریستییەکانی داعشی ڕاگرت".
نوێنەری سیستانی له‌باره‌ی دۆخی عێراقه‌وه هۆشداریدا و وتی، "مەرجه‌عیەتی باڵا ئامادەیە و چاودێری دیمەنمەکانی عێراق دەکات، مەرجعیەتی باڵا ئاماژەی بەوەکردوە کە میللەتێک ئیرادەی خۆی لەدەستبدات، ناتوانێت بەرگری لە خۆی بکات".
ئەحمەد ئەلسافی رونیشیكرده‌وه، "دەبێت مێژو لەنێو ئێمەدا ئامادەبێت"، ھۆشداری ئەوەشیدا کە نەتەوەیەک گوێی دابخات دەکەوێتە ناو تاڵاوەکەوە.
له ئێستادا عێراق به‌دۆخێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت، به‌تایبه‌تی له دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ره‌وتی سه‌در له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له‌وباره‌یه‌وه هۆشداری ده‌درێت له زیادبونی گرژیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌كاتێكدا زیاتر له حه‌وت مانگ تێپه‌ڕێوه به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌ماندا، به‌ڵام نه‌توانراوه حكومه‌ت پێكبهێنرێت.