پارێزگاری سلێمانی: سبەی دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بەنزینی 800 دیناری
  2022-06-16       520       

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاشكرایكرد، لە سبەینێوە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بەنزینی 800 دیناری.

ئاوێنە: هەڤاڵ ئەبوبەكر،  لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی یەكێتی، ئەوەشی خستۆتەڕو، دابەشكردنی بەنزینە 800 دینارییەكە بەشێوەی تاك و جوت دەبێت و لە 33 بەنزینخانە دابەش دەكرێت.

پێشتر فەرمانگەى میدیاو زانیارى رایگەیاند، دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی راسپارد بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرانبوونی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخ، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره‌ سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×