لە رێگەی ئەپڵیكەیشنی "یەڵا شوت"ی ئاسیاسێڵەوە خەڵات ببەرەوە
  2022-06-20       626       

ئاسیاسڵ رایگەیاند، دەتوانن لەرێگەی ئەپڵیکەیشنی "یەڵا شوت"ی ئاسیاسێڵەوە خەڵات ببەنەوە، خەڵاتە گەورەکەش گەشتێکە بۆ وڵاتی قەتەرو ئامادەبون لەیارییەکانی جامی جیهانی 2022.

ئاوێنە: كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە راگەیەندراوێكدا ئەوەی وتوە"دەتوانیت لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی یەڵا شوتی ئاسیاسێڵەوە ببیتە براوەی چەندین خەڵات و لە ناویاندا خەڵاتە گەورەکە کە گەشتێكە بۆ وڵاتی قەتەر و ئامادەبون لە یارییەکانی جامی جیهانی 2022"

ئەوەشی خستۆتەڕو"هەفتەی پێشو لە بەغداد مۆڵ چاومان بە کارمەندەکانی ئاسیاسێڵ کەوت و پێیان وتین ئەگەر لە ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵەوە یارییە نوێێەکە "یەڵا شوت" یاری بکەین ئەوا ئەتوانین ببینە براوەی چەندین خەڵات و لە ناویاندا خەڵاتە گەورەکە کە گەشتێكە بۆ وڵاتی قەتەر و ئامادەبون لە یارییەکانی جامی جیهانی. نە هیچ مەرج و ڕێسای شاراوە، نە باڵانس دەبات نە هیچ بەڵکو بەتەواوی بەخۆڕاییە."

بەپێی راگەیەندراوەكە "تۆ یاری دەکەیت لە ناو ئەپڵێکەشنەکەو براوە دەبیت. بە هەرحاڵ ئێمە راهاتوین لەسەر ئەم جۆرە بەڵێنانەی کۆمپانیاکانی تر بۆیە بڕوامان نەکرد."

ئەوەوشی وتوە"بەڵام سەیرکە ئەمڕۆ چیمان بینی، هەر بەراستی ئەوان براوەکان دیاری دەکەن. کەمپەینەکە راستیەو براوەکانیش راستین. ئەم برادەرە تکتی ئامادەبون لە یاری نێوان ئەڵمانیا و ئیسپانیای بردۆتەوە، کە یەکێکە لە پڕ خواستترین و گرانترین تکتی جامی جیهانی قەتەر!"

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×