عەلی حەمەساڵح هۆشداریدەدات لەبارەی راگرتنی "دوایین پڕۆژە" لە سلێمانی
  2022-06-23       777       

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، دو هەفتەی دیكە پارەی بۆ خەرج نەكرێت، ئەوا پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی وەك "دوایین پڕۆژە" لە شارەكە رادەگیرێت، كە بەقسەی ئەو تاكو ئێستا 873 پڕۆژە لە سلێمانی راگیراون.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"دو هەفتەی دیکە ئەگەر پارەی بۆ خەرجنەکرێت پرۆژەی ١٠٠ مەتری سلێمانیش وەک سەرجەم پرۆژەکانی دیکەی ئیدارەی سلێمانی بەیەکجاری دەوستێت."

بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە "پرۆژەی ١٠٠ مەتری سلێمانی زیاتر لە ٥٠٪ تەواو بوە، نزیکەی ١٠٪ پارەی بۆ تەرخانکراوە. حکومەتی هەرێم دەڵێت: دەبێت لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی بێت. لە سلێمانی دەڵێن: داهات بەشی تەواوکردنی موچە دەکات."

لەگەڵ ئەوەش وتویەتی"ئێستا بڕیارێک هەیە لە داهاتی ناوخۆ پارەی بۆ خەرجبکرێت."

عەلی حەمەساڵح وتویەتی"پرسیاری جدی ئەوەیە: لە سنوری ئیدارەی سلێمانی ٨٧٣ پرۆژە ڕاگیراون لە سەرجەم بوارەکان ئایا شەقامی ١٠٠ مەتری وەک دوایەمین پرۆژە ڕادەگیرێت!"

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×