سەڵاحەدین بەهادین: سەركردەكانی كورد دەرس و عیبرەتیان لە پەرتبون و ناتەبایی وەرنەگرتوە
  2022-07-04       629       

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتو رایگەیاند، سەركردەكانی كورد دەرس و عیبرەتیان لە پەرتبون و ناتەبایی وەرنەگرتوە كە "زۆربەی شكستی شۆڕش و خەباتی  كورد بەهۆی ناتەبایی و خۆخۆری هاتۆتە ئاراوە."

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەو قسانەی سەڵاحەدین بەهادین، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، لە كۆبونەوەیەكیدا هاتون لەگەڵ ژمارەیەك لە كادرانی سنوری مەڵبەندی یەكی سلێمانی حزبەكەیدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، سەڵاحەدین بەهادین لە كۆبونەوەكەدا وتویەتی"بەدرێژایی مێژو هەوڵی دەرەكی و نێوخۆیش بۆ دورخستنەوەی ئیسلام لە كورد شكستی هێناوە، چونكە مێژو ئەوەی سەلماندوە كە ئیسلام خزمەتی گەورەی بە سەرجەم گەل و نەتەوە جیاوازەكان كردوە، لەنێویشیاندا گەلی كورد كە  پڕاوپڕە لە زاناو سەركردەی دیار كە پەروەردەكراوی ئیسلام بون و جیهانی ئیسلامیش شانازی پێوەكردون."

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لەبەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتو لەبارەی باسی لە بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان كردوەو وتویەتی"سەركردەكانی كورد دەرس و عیبرەتیان لە پەرتبون و ناتەبایی وەرنەگرتوە كە زۆربەی شكستی شۆڕش و خەباتی  كورد بەهۆی ناتەبایی و خۆخۆری هاتۆتە ئاراوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×