عەمار حەكیم بۆ بافڵ تاڵەبانی: لەسەر یەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆككۆمار رێكبكەون
  2022-07-06       648       

عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆبونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیدا داوای كرد لایەنە كوردییەكان لەسەر یەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆككۆمار رێكبكەون كە ئەوەش "رۆڵی دەبێت لە چارەسەركردنی بەشێكی زۆریی دۆخی چەقبەستویی سیاسی و پێكهێنانی حكومەت"

ئاوێنە: عەمار حەكیم، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ پێشوازیمان كرد لە بافڵ تاڵەبانی و وەفدێكی هاوڕێی و تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكەو حیهانمان كرد.

عەمار حەكیم ئاماژەی بەوەشداوە، رامانگەیاند كە كۆتاییهێنان بە چەقبەستویی سیاسیی ئێستا، بەرپرسیارێتی هەمو لایەكە.

ئەوەشی خستۆتەڕو"داوامان كرد هێزە سیاسیە كوردییەكان لەسەر یەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆككۆمار رێكبكەون كە ئەوەش رۆڵی دەبێت لەسەر یەكلاكردنەوەو چارەسەركردنی بەشێكی زۆری دۆخی چەقبەستویی سیاسی و پێكهێنانی حكومەت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×