نوێترین ئاماری‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ توشبون‌و چاكبونه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا له‌هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه‌
  2022-07-09       407       


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 کاتژمێریی تایبەت بەڤایرۆسی‌ کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ئاماره‌كه‌، لەماوەی 24 كاتژمێری‌ رابردودا سێ هەزارو 827 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون‌و 521 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون‌و 224 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هیچ حاڵه‌تێكی‌ گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ تۆمارنه‌كراوه‌.

به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، له‌سه‌ره‌تای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان تائێستا، 4 ملیۆن‌و 335 هه‌زارو 649 پشكنینی‌ كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ 448 هه‌زارو 352 توشبوی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراوه‌، هه‌روه‌ها 432 هه‌زارو 707 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه‌.

هاوكات تائێستا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان 7 هه‌زارو 454 توشوبوی‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×