نوێترین ئاماری‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ توشبون‌و چاكبونه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا له‌هه‌رێم بڵاوكرایه‌وه‌
  2022-07-10       461       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 کاتژمێریی تایبەت بەڤایرۆسی‌ کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ئاماره‌كه‌، لەماوەی 24 كاتژمێری‌ رابردودا سێ هەزارو 226 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون‌و 348 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون‌و 180 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یه‌ك حاڵه‌تی‌ گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ له‌هه‌ولێر تۆماركراوه‌.

به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، له‌سه‌ره‌تای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان تائێستا، 4 ملیۆن‌و 338 هه‌زارو 875 پشكنینی‌ كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ 448 هه‌زارو 700 توشبوی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراوه‌، هه‌روه‌ها 432 هه‌زارو 887 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه‌.

هاوكات تائێستا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان 7 هه‌زارو 455 توشوبوی‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×