وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سەبارەت بە مەرجەكانی بارەگای بارزانی بۆ رێككەوتن لەگەڵ عێراق، رایگەیاند، "كاتێ مه‌رجه‌كان ده‌خوێنیته‌وه به‌ڕاستیی مرۆڤ سه‌ری ده‌سوڕمێ!"
ئاوێنە: هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"باره‌گای بارزانیی له ڕاگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت مه‌رجمان هه‌یه بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق، كاتێ مه‌رجه‌كان ده‌خوێنیته‌وه به‌ڕاستیی مرۆڤ سه‌ری ده‌سوڕمێ!"
وتوشیەتی"له مه‌رجه‌كان باس له نه‌هێشتنی گەندەڵیی دەکەن، له‌كاتێكدا گەندەڵیی لە هەرێم لە لوتکەدایه، لە بەرزتریین ئاستەوه تا نزمترین ئاست."
ئەوەشی خستۆتەڕو"باسی نه‌هێشتنی هێزی چه‌کدار دەکەن له عێراق، له‌كاتێكدا هەمو کەس و تەنانەت هاوپەیمانانیش دەزانن کە هێزی چەکدار له‌هه‌رێم هێزی حیزبین و هی حكومه‌ت نین."
وتەبێژی نەوەی نوێ وتوشیەتی"باسی بڕینه‌وه‌ی دەستی دەرەکیی دەکەن، له‌وه‌شدا هه‌ر باشتر وایه لە هەرێمەوە دەست پێبکەن."