سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، هه‌موان باسی سازان ده‌که‌ن و هه‌موان بڕوایان وایه ده‌بێت بسازێن، یه‌کێتی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌کانی تر بێجگه له پارتی پرۆژه‌یه‌کیان پێشکه‌ش کردوه بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، واته یه‌کێتی و ئه‌و هێزه سیاسیانه سازاون له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ک که هه‌مواره‌که‌ی بکرێت ته‌نها پارتی نه‌سازاوه له‌گه‌ڵیان.
ئاوێنه: زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندوه، "پرۆژه‌یه‌کیان پێشکه‌ش کردوه بۆ هه‌مواری یاسای هەڵبژاردنەکان، واته یه‌کێتی و ئه‌و هێزه سیاسیانه سازاون له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ک که هه‌مواره‌که‌ی بکرێت،هه‌تا ئێستا پارتی له‌گه‌ڵیان نه‌سازاوه له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ک له‌ولاشه‌وه به‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌ڵێت ده‌بێت بسازێین و سازان بکه‌ین له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و یاسای کۆمسیۆن که ئه‌وان داواده‌که‌ن سازان بکه‌ین له‌سه‌رئه‌وه پێویسته بێت له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌کان دابنیشن و بسازێن له‌گه‌ڵیاندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یاسای هه‌ڵبژاردن و کۆمسیۆن دو یاسان پێشتر ئه‌وان چه‌ندین جار ڕایانگه‌یاندوه، که ئه‌م یاسایانه ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه پێویست ده‌کات سازانی نیشتیمانی له‌سه‌ر بکرێت، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و دو ڕێککه‌وتنه‌ی که له نێوان یه‌کێتی و پارتی کراوه، هەروەها له نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتیدا کراوه سه‌باره‌ت به‌پێکهێنانی کابینه‌ی نۆیه‌م له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2019 له‌و ڕێککه‌وتنه‌دا ڕێککه‌وتنیان کردوه، له‌سه‌رئه‌وه‌ی که ئه‌م یاسایانه ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه و پێویستی به سازانی نیشتیمانی هه‌یه له‌نێوان هه‌مو هێزه سیاسیه‌کان نه‌ک ته‌نها ئه‌و هێزانه‌ی که له‌حکومه‌تن.
زیاد جەبار باسی له‌وه‌شكرد، "هه‌مومان باسی سازان ده‌که‌ین و هه‌مومان بڕوامان وایه ده‌بێت بسازێین یه‌کێتی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌کانی تر بێجگه له پارتی پرۆژه‌یه‌کمان پێشکه‌ش کردوه بۆ هه‌مواری ئه‌م یاسایه واته یه‌کێتی و ئه‌و هێزه سیاسیانه سازاون له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ک که هه‌مواره‌که‌ی بکرێت ته‌نها پارتی نه‌سازاوه له‌گه‌ڵمان هه‌تائێستاش ئه‌م کێشه‌یه ماوه‌ته‌وه، کاتێک من به سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و به‌ڕای گشتی بڵێم پێویستە بسازێن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و کۆمیسیۆن ئایا ئه‌وه منم نامه‌وێت هه‌ڵبژاردن بکرێت یان ئۆباڵی بخه‌مه سه‌ر خه‌ڵکی تر؟! هه‌تا ئێستا پارتی له‌گه‌ڵمان نه‌سازاوه له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ک له‌ولاشه‌وه به‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌ڵێت ده‌بێت بسازێین و سازان بکه‌ین له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و یاسای کۆمیسیۆن که ئه‌وان داواده‌که‌ن سازان بکه‌ین له‌سه‌رئه‌وه پێویسته بێت له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌کان دابنیشن و بسازێن له‌گه‌ڵیاندا".
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی وتیشی، "کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان کێشه‌ی هه‌یه ئێستا به‌پێی ئه‌وه‌ی کۆمیسیۆن ده‌یڵێت ڕه‌نگه له‌کاتی خۆیدا نه‌توانرێت هه‌ڵبژاردن بکرێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا قسه‌مان له‌سه‌رئه‌وه‌یه که پێویست ده‌کات هه‌م یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بکرێته‌وه کۆمیسیۆنه‌که‌ش به‌وشێوه‌یه‌ی که هێزه‌سیاسیه‌کان ڕێککه‌وتنیان له‌سه‌ر ده‌که‌ن، ئێمه وتومانه ئاوا وه‌کو خۆی کارابکرێته‌وه یان بیانه‌وێت کۆمیسیۆنێکی تر دابنێن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئامانج هه‌ڵبژاردنه، کۆمسیۆنێک هه‌ڵبژێردرێته‌وه یان هه‌ر متمانه به‌م کۆمیسیۆنه ببه‌خشرێته‌وه کۆمیسیۆن بۆچیه ئامانج لێی هه‌ڵبژاردنه که یاسایه‌کی باشی هه‌ڵبژاردن نه‌بێت کۆمیسیۆنم بۆچیه! با یاسایه‌کی باشی هه‌ڵبژاردن ئاماده بکه‌ین من دڵنیایان ده‌که‌م هه‌موو ئه‌مانه ڕه‌نگه له‌ماوه‌ی مانگێکدا هه‌موشتێک کۆتایی پێبێت ئه‌گه‌ر ئیراده‌که هه‌بێت".
دەربارەی ڕێککەوتنی لایەنە سیاسییەکانیش لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم؟ زیاد جەبار وتی، "به‌رده‌وام له هه‌وڵداین، له‌م کۆتاییانه‌دا دواجار ئه‌مه وتراوه ئێستا تۆپه‌که له‌گۆڕه‌پانی هێزه سیاسیه‌کاندایه له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان که هێزه‌سیاسیه‌کان له‌ڕووه سیاسیه‌که‌وه ڕێکبکه‌ون، ئێمه‌ش له‌په‌رله‌مانی کوردستان له‌ڕووه یاساییه‌که‌وه ئه‌رکی خۆمان جێبه‌جێ ده‌که‌ین و تێده‌په‌ڕێنین".