کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن
  2022-07-20       292       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکان بڵاوکردەوە.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و خێرایی با ش لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو یەک تا سێ پلە دادەبەزن".

ئاماژەی بەوەشکرد:" سبەی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و تۆزێکی سووکیش بوونی دەبێت لە هەندێک ناوچەش کاریگەری ئەو تۆزە زیاتر دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با، خێرایی با کەمێک چالاک دەبێت و لەنێوان ١٥ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت".
باسیلەوەشکرد:" بەگوێرەی پێشبینییەکانی، پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 41
سڵێمانی : 40
دهۆک : 40
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 42
سۆران : 40
راپەرین : 41
گەرمیان : 45

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×