كەشناسی هەرێم: سبەی پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
  2022-07-23       374       

کەشناسی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی یەكشەممە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوەو ئەگەری خۆڵبارینێكی سوكیش هەیە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا پێشبینی خۆی بۆ کەشوھەوای ٤٨ سەعاتی داهاتو خستۆتەڕو.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ(شەممە)، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبن.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەمڕۆ، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیە دەبین: ھەولێر: ٤١، سلێمانی: 39، دھۆک: ٤٠، کەرکوک: 44، ھەڵەبجە: ٤١، سۆران: 37، راپەرین: ٤٠، گەرمیان: 45 پلە.

بەپێی قسەی کەشناسی ھەرێم، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە دوای نیوەڕۆە ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزێکی سوک هەیە لە هەندێ ناوچەدا بەهۆی زیادبونی خێرایی با.

كەشناسی پێشبینیشی كردوە سبەینێ پلەكانی گەرما بە یەك تا دو پلە بەرزببنەوە.

ھێمای بۆ ئەوەش کردوە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن: ھەولێر: 42، سلێمانی: 40، دھۆک: 41، کەرکوک: 45، ھەڵەبجە: 42، سۆران: 38، راپەرین: 41، گەرمیان: 47 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×