به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ڕاپه‌ڕینی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه كه بۆری ڕاكێشانی ئاوی سه‌ره‌كی تاسڵوجه - سلێمانیان دزیبوو.
ئاوێنه: پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت، "دوای ئه‌وه‌ی له‌نوسینگه‌ی ڕاپه‌ڕینی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سكاڵای یاسایی تۆماركرا كه ژماره‌یه‌كی زۆر بۆری ڕاكێشانی ئاوی سه‌ره‌كی تاسڵوجه - سلێمانیان دزراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت كه تۆمه‌تباره‌كان بۆرییه‌كانیان بردۆته شاری هه‌ولێر كه نرخه‌كه‌ی 80 هه‌زار دۆلاره (هه‌شت ده‌فته‌ر)ه."
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانرا سێ تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی ڕاپه‌ڕینی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیربكرێن، هه‌روه‌ها به‌هاوكاری پۆلیسی هه‌ولێر توانرا ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر بۆرییه‌كانداو بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ شاری سلێمانی.
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ن، م، م) له‌دایكبووی 1994، (ز، م، م) له‌دایكبووی 1995، (پ، ع، ر) له‌دایكبووی 1991 له‌به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.