بە موشەك هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر
  2022-07-25       544       
هێرشێكی رابردو بۆ سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە قەزای چەمچەماڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ(دوشەممە)، جارێكی دیكە بە موشەك هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ و زەنگی ئاگاداركردنەوە لە كێڵگەكە لێدراوەو هێشتا زیانەكانی هێرشەكە دیار نین.

ئاوێنە: رەمك رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، لەبارەی هێرشەکە بە روداوی راگەیاند"سەعات 7:50 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە بە ژمارەیەک موشەک هێرش کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و ئەوەی بە ئێمە گەیشتوە گوایە هێرشەکە بە سێ موشەک کراوە و دیارنییە موشەکەکان لە کوێوە ئاراستەکراون."

ئێستا هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دیکە گەیشتونەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان و دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە کردوە.

لە كۆتاییەكانی مانگی رابردوداو لە سێ رۆژی جیاوازدا بە موشەك هێشكرایە سەر هەمان كێڵگە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×