پەرلەمانتارێكی پارتی: هیچ رۆژێک بۆ کۆبونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیارینەکراوە
  2022-07-27       375       

پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگاند، تاوەکو ئێستا هیچ رۆژێک بۆ کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری نەکراوە، بەڵام پەرلەمانتارێکی یەكێتی دەڵێت"بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەی کۆبونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەدەچێت."

 ئاوێنە: شێروان دوبەردانی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە روداوی راگەیاند"تاوەکو ئێستا هیچ کاتێک بۆ کۆبونەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیارینەکراوە؛ پێش کۆبونەوە دەبێت سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبونەوەیەک بکەن و لەسەر دیاریکردنی رۆژێک رێکبکەون."

هاوكات سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند"بە ئەگەرێکی زۆر کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار سبەی 28ـی تەمموز بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەمە بەفەرمی یەکلانەکراوەتەوە و بۆ کۆبونەوە بانگهێشت نەکراوین."

سۆزان مەنسور ئاماژەی بەوەشداوە كە "هیچ رێککەوتنێک لەنێوان ئێمە و پارتی نەکراوە لەسەر كاندیدەكان؛ بەمشێوەیەش بمێنێتەوە هەرکەس و بە كاندیدی خۆیەوە بەشداری کۆبونەوەکەی پەرلەمان دەکات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×