خۆپیشاندەران بەربەستەكانیان بڕی و چونە نێو ناوچەی سەوزی بەغدا
  2022-07-27       593       

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداوە دەستی پێكردو لەوێوە خۆپیشاندەران بەرەو ناوچەی سەوز بەڕێكەوتون و دوای هەوڵێكی كەم توانیان بەربەستەكانی ناوچەی سەوز ببڕن و بچنە نێو ناوچەكە.

ئاوێنە: خۆپیشاندەران كە بەشێكی زۆریان لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدرن، دوای هەوڵێكی كەم و بەبێ روبەڕوبونەوەیەكی ئەوتۆی هێزە ئەمنییەكان توانیان بەربەستەكانی ناوچەی سەوز لە دەروازەی پەرلەمانی عێراقەوە ببڕن و بچنە نێو ناوچەكە.

كەمێك لەمەوبەر لەنێو ناوچەی سەوزەوە دەنگی تەقە بیستراو بەپێی میدیا عێراقییەكان خۆپیشاندانەكە گرژی تێكەوتوە بریندار لەنێو ریزەكانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا هەن.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×