سەرۆكی ئەنجومەنی راژەی هەرێم: ئێستا لەبەرنامەماندا نییە پلەبەرزكردنە دەستپێبكەینەوە
  2022-07-28       578       

سەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی راژەی هەرێمی کوردستان لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران رایگەیاند، "ئێستا لە بەرنامەماندا نییە کە پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکەینەوە".

ئاوێنە: سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی راژەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە روداوی راگەیاند، ئێستا لە پلانیاندا نییە کە پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکەنەوە، بەڵام لە ئەگەری داواکاریی حکومەت ئەوەش لەسەر ئاستی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران ناچارن پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکەنەوە.

 لەبارەی دابەشكردنەوەی فەرمانبەران بەسەر فەرمانگەو وەزارەتەكاندا، سیراج بارزانی وتی، دەکرێت فەرمانبەرێک بەپێی پێویستی لە وەزارەتێکەوە بۆ وەزارەتێکی دیکە بگوازرێتەوە. ئەگەر فەرمانبەرەکەش رازی نەبو دەتوانێت سکاڵا بکات.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر لەوبارەیەوە سیراج بارزانی بە فەرمانگەی میدیاو زانیاریی حكومەتی هەرێمی راگەیاندبو"دڵنیایی دەدەین کە لە ھەمو حاڵەتێکدا گواستنەوەی فەرمانبەر بە راوێژ دەبێت لەگەڵ فەرمانبەرەکەدا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×