عەممار حەکیم: سورین لەسەر کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی
  2022-07-29       465       


عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند،هەڵکوتانە سەر بینای ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، بەزاندنی هەمو رێسا و یاساکانە،دەشڵێت،" چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندە بە کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران".

ئاوێنه‌: عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە بە کەناڵی بی بی سی راگەیاند،"لەگەڵ ئەوەی هێرشکردنە سەر پەرلەمان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەهۆی کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانییەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانەوە بو، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندە بە کاندیدکردنیەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد،"کێشەی رەوتی سەدر تەنها لەسەر سودانی نییە، کێشەی ئەو پێکهێنانی حکومەتە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، بۆیە هەر کاندیدێکی دیکە بهێنینە پێشەوە ئەوان هەمان هەڵوێستیان دەبێت، هاوڵاتیان مافی خۆیانە خۆپیشاندان بکەن و ناڕەزایی دەرببڕن، بەڵام نامەنتقییە، هەر خۆپیشاندانێک بکرێت و لایەنە سیاسییەکان هەڵوێستی خۆیان بگۆڕن و کاندیدەکان بگۆڕن، ئەم کاندیدە پاش گفتوگۆیەکی دورودرێژ و بە رێکەوتن لەنێوان لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی دانراوە".

سەبارەت بە دەستوەردانەکانی ئێران لە پرۆسەی کاندیدکردنی سودانی عەممار حەکیم رایگەیاند،"ئەوە شتێکی شاراوە نییە، کەبەشێک لە لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ئێران و تەنانەت لەگەڵ دەوڵەتەکانی دیکەش هەیە، بەڵام ئەوەی دەوترێت ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس، شەوی رابردو بۆ ئەو مەبەستە یان تایبەت بە مەسەلەی خۆپیشاندانەکان هاتوەتە عێراق، دورە لە راستییەوە".

سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی دو رۆژی رابردوش وتی،"ئەمە ئاماژەیەکی خراپە، کە لایەنێکی سیاسی ئاراستەی خۆپیشاندان بکات و هێرش بکەنە سەر بینای پەرلەمان، ئەمەی رویدا هەمو چوارچێوە یاساییەکانی تێپەڕاندوە، دەبو هێزە ئەمنییەکان رێگریان لێبکەن بچنە ناوەوە، بەبۆچونی من، هێزە ئەمنیەکان بەو هێز و کەرەستانەی هەیانبوە، جددی نەبون لە رێگریکرن لە خۆپیشاندەران لە چونیان بۆ ناو بینای پەرلەمان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×