هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی “سوێند” بۆ دەستگیرکردنی ئەو سیخوڕانە دەستپێکرد کە دەستیان هەبووە لە شەهیدکردنی شەڕڤاناندا.
ئاوێنە: میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، هەسەدە ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی “سوێند” دژی ئەو سیخوڕانە دەستپێکردووە، کە دەستیان لە شەهیدکردنی ژمارەیەک شەڕڤان و فەرماندەی هەسەدەدا هەبووە.
ئۆپەراسیۆنەکە سەرجەم ناوچەکانی باکوور و خۆرهەڵاتی سوریا دەگرێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەناوچەکانی قامیشلۆ، تلتەمر، حەسەکە، شەدادێ، دێرەزوور، ڕەققە، منبج، تلتەمر و کۆبانێ لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا 36 کەسیان بە تۆمەتی سیخووڕییکردن دەستگیرکردووە، بەشێکی زۆریان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “تورکیا و دەزگا سیخووڕییەکانی هەوڵێکی بەرفراوان دەدەن بۆ دروستکردنی تۆڕی سیخووڕی، بەوەش دەیانەوێت هەم یەکڕیزی و متمانەی کۆمەڵگەکەمان تێکبدەن، هەمیش دەیانەوێت فەرماندە و شەڕڤانانی هەسەدە، هێزە ئەمنییەکان و ئەو “.
کەسایەتییانەی ئەرکیان هەیە لە خۆبەڕێوەبەرییدا، بکەنە ئامانج