كازمی سێ رێگە بۆ هێوركردنەوەی دۆخی عێراق دەخاتەڕو
  2022-08-01       686       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق گرژییەكی سیاسی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت بۆ هێوركردنەوەیشی سێ رێگا دەخاتەڕو كە یەكێكیان پێكهێنانی لیژنەیەكە كە نوێنەری سەرجە لایەنەكان لەخۆبگرێت بەمەبەستی دانانی نەخشەڕێگایەك بۆ چارەسەر.

ئاوێنە: مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ (دوشەممە)، لە پەیامێكدا رایگەیاند، عێراق گرژییەكی سیاسی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت، كە سەرئەنجامی ترسناكی دەبێت ئەگەر خاوەن عەقڵاكەكان دەستوەردان نەكەن و داواش لەسەرجەم لایەنەكان دەكات كاربكەن بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكەو كەمكردنەوەی گرژییەكان.

سەرۆك وەزیرانی عێراق سێ رێگەی بۆ پاڵپشتیكردنی هێوركردنەوەی دۆخەكە خستونەتەڕو كە بەمجۆرەن:

1.خۆپیشاندەران هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بن و رێز لە دامەزراوەكانی دەوڵەت بگرن و دامەزراوەكانی دەوڵت چۆڵ بكەن و پابەندی رێسا گشتییەكان بن.

2.هێزە ئەمنییەكان بەرگری لە ماڵ و موڵكی گشتی و تایبەت و دامەزراوە رەسمییەكان بكەن لەگەڵ رێگریی لە هەر دەستدرێژییەك بۆ سەریان.

3.بانگهێشت بۆ گفتوگۆیەكی نیشتمانی لە رێگەی پێكهێنانی لیژنەیەك كە نوێنەری سەرجەم لایەنەكانی تێدابێت بەمەبەستی دانانی نەخشەڕێگایەك بۆ چاسەرەر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×