كەشناسی هەرێم: سبەی پلەكانی گەرما دادەبەزن
  2022-08-06       467       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ(شەممە)و سبەی(یەكشەممە) خستەڕو و دەڵێت، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ بە بەرزی دەمێننەوەو سبەینێ بەچەند پلەیەك دادەبەزن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا، وتی، ئەمڕۆ(شەممە) ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ دروسبونی هەندێ پەڵەهەور لە ناوچە شاخاوییەکان.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبن و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بەم شێوەیە دەبن: ھەولێر: 45، سلێمانی: 44، دھۆک: 44، کەرکوک: 48، ھەڵەبجە: ٤٦، سۆران: 42، راپەرین: ٤٤، گەرمیان: 50 پلە.

کەشناسی ھەرێم بۆ سبەینێ(یەكشەممە) پێشبینیشی کردوە، ئاسمان ساماڵ بێت و ئەگەری دروستبونی تۆزێکی سوک هەیە بە هۆی چالاکبونی خێرایی باوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو کە سبەی پلەکانی گەرما بە 1 تا 3 پلە دادەبەزن و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن: ھەولێر 43، سلێمانی: 42، دھۆک: 42، کەرکوک: ٤٦، ھەڵەبجە: 44، سۆران: 40، راپەرین: 43، گەرمیان: ٤٨ پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×