ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی پەروەردە لەهەولێر دابەشدەکرێت
  2022-08-07       511       

بەهۆی پشوی سبەینێوە ٨ی ئاب، کە ڕۆژی عاشورایە. بڕیاردرا لەسنوری پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەک شەممە ٧ی ئاب موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت، وا بڕیارە سبەینێش لەسلێمانی سەرەڕای ئەوەی پشوی فەرمییە بەڵام دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە بەردەوام دەبێت.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر ڕایگەیاند، "بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاگادار دەکەینەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢⁄٨⁄٧ کاتژمێر ١٠ سەردانی دیوانی پەروەردە ⁄ بەشی ژمێریاری بکەن بۆ وەرگرتنی چەک و لیستی مووچەی مانگی حەوت."  

 بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی حوزەیران، بڕیارە رۆژی هەشتی ئەم مانگە موچەی تەواوی وەزارەتی پەروەردە خەرج بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×