بهوتهی ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزیری نـەوتی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی بەشە بەنزینی پارێزگایی سلێمانی.
ئاوێنه: د. بڕیاڕ ڕهشیـد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لهڕاگهیهندراوێكدا دهڵێت، "لەبەرواری ۱۲/ ٤ /۲۰۲۲ سەردانی بەڕێز حامد زۆبەعی بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دابەشکردنی سوتەمەنیمان کرد، بەمەبەستی زیادکردنی بەشەبەنزینی پارێزگایی سلێمانی بەڕێز بریکاری وەزیر لە ۱۲/٥/۲۰۲۲ بە نوسراوی ژمارە۱۳٤٨۷ ئاگاداری کردینەوە کـە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی بڕی ۱٨۰ هەزار لیتر، بەڵام بەهۆی گرفتی کەمی بەرهەم و زۆری داوا لەسەر بەنزین لەپارێزگاکانی تر ئەوکات ئەم ڕەزامەندیە جێبەجێ نەکرا".
ناوبراو ڕایگهیاندووه، "ئێمەش بەمەبەستی بەلارێدانەبردنی داواکەمان میدیاکانمان لێ ئاگادارنەکردەوە، بەڵام بەبێ دابڕان ماوەی زیاتر لە سێ مانگـە بەوردی و بەهێمنی لۆبی بۆجێبەجێکردنی ئەم داوایە دەکەم کەخواستی سەرجەم خەڵکی پارێزگایی سلێمانیە خۆشحاڵانە ئەمڕۆ بەزارەکی ئاگادارکراینەوە کە بەڕێز وەزیری نـەوت ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی ئەو بەشە بەنزینە بۆ پارێزگایی سلێمانی کە ئێستا کۆی گشتی بەنزینی نێردراو لەبەغدا بۆ سلێمانی بەپێی داتایی وەزارەتی نەوت ٥٤۰ هەزار لیتر بەنزینـە، بەم زووانـە بەگوێرەی بەڵێنەکانی وەزارەتی نەوت دەگاتە سلێمانی و هەر بەپێ قسەی خودی وەزیری نەوت، "ئەمە یەکەمین جارە ئەو ڕێژە زۆرە بڕیاری لێ بدرێت بۆ پارێزگایی سلێمانی ترخان بکرێت".