كازمی‌‌و حه‌لبوسی‌ دوا پێشهاتە سیاسیەکان تاوتوێ ده‌كه‌ن
  2022-08-07       329       

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگه‌یاند، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی‌ عێراق كۆبوه‌وه‌و هه‌ردولا دوا پێشهاتە سیاسیەکانیان تاوتوێ كردووه‌.

ئاوێنه‌: به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌، "لەمیانی دیدارەکە بیروڕا ئاڵوگۆرکراو تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسیەکان و پەرلەمان کرا، لەگەڵ رێگەکانی پتەوکردنی لێکتێگەیشتن لەسەر ئاستی هێزە سیاسیە نیشتمانیەکان لەچوارچێوەی ئەو پێشنیارەی بەرێز کازمی پێشکەشی کردبوو؛ بۆ دەربازبون لەو قەیرانەی ئێستاو چارەسەرکردنی؛ لەپێناو بەرژەوەندی گەلی عێراق."

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "هەردولاش لەمیانی دیدارەکە بۆچونی هاوبەشیان خستەڕوو بۆ پتەوکردنی رێرەوی دەستوری و یاسایی، کە بەرژەوەندی هاوڵاتیان لەپێشینەبێت، ئەنجامەکانیش لەبەرچاوبگیرێن کە گوزارشتی ڕاستەقینە لەئیرادەی گەلی عێراق و خواستەکانی بکات لەپاستنی ئاسایش و سەقامگیری."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×